
بەشی فیزیا لە کۆلێژی زانست \ زانکۆی سەلاحەدین-هەولێر هەڵدەستێت بە ئەنجامدانی ۆڕکشۆپێکی نێودەوڵەتی لە ژێر ناونیشانی (The physics of life at nanoscale) لە بەرواری ١٥-١٦\٥\٢٠٢٣ تایبەت بە زانستی نانۆ کە بەڕێوەدەبردرێت لە لایەن پرۆفيسۆر جۆن ئيمير ماكدونالد (J Emyr Macdonald) له زانكۆى كارديف له ولاتى بەريتانيا.
شایانی باسە بەڕێزیان شارەزاییەکی تەواویان هەیە لە سەر زانستەکانی فیزیای دۆخی ڕەق و زانستی نانۆ، بۆیە بابەتەکانی ۆرکشۆپەکە ئەم دوو بەشە لەخۆ دەگرێت:
1- The physics of life at the nanoscale
2- ATP synthase: the mechanism of a molecular motor and its role in the cell’s energy