
لەژێر چاودێری بەڕێز (پ.ی.د.کامەران یونس محەمەد) سەرۆکی زانکۆی سەڵاحەددین، بەشی زمانی کوردیی کۆلێژی پەروەردە- شەقڵاوە، لە ڕێککەوتی (٣٠/ ٤/ ٢٠٢٣) وۆرکشۆپێک بە ناونیشانی (کێماسییە زانستی و پەروەردەییەکانی کتێبی "زمان و ئەدەبی کوردی"ی گشت قۆناغەکانی خوێندن لە وەزارەتی پەروەردەدا) دەبەستێت. لەم وۆرکشۆپەدا بە میوانداری بەڕێوەبەرێتیی گشتی پرۆگرامەکان لە وەزارەتی پەروەردە و سەرجەم بەشە کوردییەکانی کۆلێژە پەروەردەییەکانی زانکۆمان تاوتوێی کەموکوڕییە پەوەرردەیی و زانستییەکانی کتێبی زمان و ئەدەبی کوردی لە ڕووی: زانستی پرۆگرام، کەموکوڕییە زمانییەکان لە ڕێنووس و کۆی ئاستەکانی زمان، کاریگەرییە دەروونی و کۆمەڵایەتی و پەروەردەییەکانی ئەم پرۆگرامە دەکرێت.
ڕێککەوت: ٣٠/ ٤/ ٢٠٢٣
شوێن: شەقڵاوە، هۆڵی: Stars Hotel and Swedish Village
بەشی زمانی کوردیی کۆلێژی پەروەردە-شەقڵاوە