دیداری زانستی (سه‌روه‌ری له‌ژێر سایه‌ی به‌رژوه‌ندی نیشتمانی و هاوسه‌نگی هێزه‌كان)

له‌ درێژه‌ی كار و چالاكیه‌ زانستیه‌كاندا، كۆلێی زانسته‌ سیاسییه‌كان  دیدارێكی هاوبه‌ش ئه‌نجامده‌دات له‌ژێر ناونیشانی ( سه‌روه‌ری له‌ژێر سایه‌ی به‌رژوه‌ندی نیشتمانی و هاوسه‌نگی هێزه‌كان)دا به‌  هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ (معهد العلمين للدراسات العليا) و(ملتقى بحر العلوم للحوار). له‌ سه‌نته‌ری رۆشنبیری زانكۆ.

WhatsApp-Image-2021-06-14-at-10.30.13-AM
ده‌ستپێكردنی تاقیكردنه‌وه‌كانی كۆتایی سمسته‌ری دووه‌می قوتابیانی خوێندنی باڵا/ ماسته‌ر

تاقیكردنه‌وه‌كانی كۆتایی سمسته‌ری دووه‌می قوتابیانی خوێندنی باڵا/ ماسته‌ر له‌ كۆلێژی زانسته‌ سیاسییه‌كان ده‌ستی پێكرد به‌ پێی ئه‌و خشته‌ی له‌ ساڵنامه‌ی ئه‌كادیمی زانكۆی سه‌لاحه‌دین بۆ خوێندنی باڵا دانراوه‌. له‌ ده‌سپێكی تاقیكردنه‌وه‌كان راگری كۆلێژ هۆڵه‌كانی تاقیكردنه‌وه‌كانی به‌سه‌ر كرده‌وه‌ بۆ دڵنیابوون له‌ ره‌وشی تاقیكردنه‌وه‌كان و دابین كردنی كه‌شێكی ئارام بۆ هه‌موویان.

bseb_class_10_result_660_120620033728_070321115503
ئاگاداریی وه‌رگرتنه‌وه‌ی ده‌ره‌نجامی تاقیكردنه‌وه‌كان

قوتابیانی کۆلێژەکەمان ئاگادار دەکەینەوە، به‌ مه‌به‌ستی وه‌رگرتنه‌وه‌ی ده‌ره‌نجامی تاقیكردنه‌وه‌كانی كۆتایی ساڵ بۆ هه‌ردوو قۆناغی سێیه‌م و چواره‌می به‌شی زانسته‌ سیاسییه‌كان و تاقیكردنه‌وه‌كانی كۆتایی سمسته‌ری دووه‌می هه‌ردوو به‌شی په‌یوه‌ندییه‌ نێوده‌وڵه‌تیه‌كان و دبلۆماسیه‌ت و به‌شی سیسته‌مه‌ سیاسیه‌كان و سیاسه‌تی گشتی، سه‌ردانی یه‌كه‌ی تۆماری كۆلێژ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی كۆدی وه‌رگرتنه‌وه‌ ده‌ره‌نجامه‌كان. قوتابیان ئاگادار ده‌كه‌ینه‌وه‌ كه‌ دوای وه‌رگرتنه‌وه‌ی كۆدی […]

196345054_309253660729859_1108537362002017378_n
سیمیناری به‌رزكردنه‌وه‌ی نازناوی زانستی د.هیوا مجید

له‌ هۆڵی سیمیناری كۆلێژی زانسته‌ سیاسییه‌كان، سمیناری به‌رزكردنه‌وه‌ی پله‌ی زانستی (دكتۆر هیوا مجید ) به‌رێوه‌چوو له‌ سیمیناره‌كه‌دا كه‌ راگری كۆلێژ و ژماره‌یه‌ك مامۆستای كۆڵیژی زانسته‌ سیاسییه‌كان ئاماده‌بوون، دكتۆر هیوا مه‌جید پوخته‌ی ئه‌و توێژینه‌وانه‌ی خسته‌روو كه‌ له‌ ماوه‌ی رابردوودا له‌ گۆڤاره‌ زانستییه‌كاندا بڵاوی كردۆته‌وه‌. پاشان لیژنه‌ی به‌رزكردنه‌وه‌ی نازناوی زانستی كۆلێژ گفتۆگۆیه‌ی زانستیان سه‌باره‌ت به‌و توێژینه‌وانه‌ ئه‌نجامدا. […]