سیمینار

ئێوارەی ڕۆژی چوارشەممە، ڕێكەوتی 21ی ئابی 2019، بە ئامادەبوونی ژمارەیەكی بەرچاو لە خوێنەر ‌و ڕۆشنبیرانی قەزای شارەزوور لە كتێبخانەی گشتی زەڕایەن، بەڕێز (م. سەروەر حەمە ئەحمەد) مامۆستای كۆلێژەكەمان سیمینارێكی لەسەر “ڕۆشنبیری سیاسی” بۆ ئامادەبووان پێشكەشكرد. لە كۆتایشدا بە واژۆی خۆی نوێترین كتێبی پێشكەشی خوێنەرانی ئامادەبوو كرد.

سوپاس و پێزانین

سڵاو و ڕێز…وەک سەرۆکایەتی بەشی زانستە سیاسییەکان و بەناوی مامؤستايان و سکرتارییەتی بەش زؤر سوپاس و پێزانینی خۆمان ئاڕاستەی مامۆستا دڵخواز اسماعيل دەکەین… لەو ماوەیەی کە بڕیاردەری بەش بوو، زۆر بەدڵسۆزی کاروبارەکانی بەشی ئەنجام داوە و پابەندبووە بە ئەنجامدانی کارەکان لەکاتی خۆیدا..هیوای سەرکەوتنی زیاتری بۆ دەخوازین و هەمیشە سەرکەوتووبێت.

ئەنجامدانی وۆرکشۆپێک لەژێر ناونیشانی (ڕووبەڕووبوونەوەی پەڕگیرەتی توند و تیژ لە ڕێگەی ئاسایشی مرۆیی) (Combatting violent extremism with a human security approach)

ڕۆژی سێ شەممە ڕێکەوتی ٦/٨/۲۰۱۹ کاتژمێر ۹:۳۰ بەیانی لە هۆتێل دارین، سەنتەری توێژینەوەی سیاسی و ستراتیژی لە زانکۆی سەلاحەدین/هەولێر بەهەماهەنگی لەگەڵ ڕێکخراوی هۆلەندی بۆ توێژینەوەی (NWO) و ئینستوتی هۆلەندی بۆ پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان (clingendael) هەڵسا بە ئەنجامدانی وۆرکشۆپێک لەژێر ناونیشانی (ڕووبەڕووبوونەوەی پەڕگیرەتی توند و تیژ لە ڕێگەی ئاسایشی مرۆیی) (Combatting violent extremism with a human security […]