چاڵاکی وەرزشی

رۆژی پێنج شەممە رێکەوتی ۲۰۲۰/۲/۲۷ لەیاریگای کۆلێژی پەروەردەی وەرزشی لەدرێژەی چالاکی وەرزشی کۆلێژی زانستە سیاسیەکان بە ئامادەبوونی پ.ی.د اسود قادر احمد راگری کۆلێژ و م.شاخەوان محمد یاریدەدەری راگر و د.موفق عادل سەرۆکی بەشی سیستەمە سیاسیەکان و د.هیوا مجید سەرۆکی بەشی پەیوەندیە نێودەوڵەتیەکان و د.جلیل عباس بریاردەری بەشی پەیوەندیە نێودەوڵەتیەکان و م.عبدالحکیم موستەفا بەرێوەبەری یەکەی وەرزشی کۆلێژ و سەرپەرشتیاری خول و عوزێر نامق بەرێوەبەری سەرچاوەمرۆییەکان و کارگێری ، یاری کۆتایی نێوان قوتابیانی قۆناغی یەکەمی پەیوەندیە نێودەوڵەتیەکان بەرامبەر قوتابیانی قۆناغی دووەمی زانستەسیاسیەکان بەرێوەچوو لەکۆتاییدا یاریەکە (2:0) لەبەرژەوەندی قۆناغی یەکەم بەکۆتاهات ، دواتر خەڵاتی یەکەم و دووەم بەسەر هەردوو لایەنەکەدا دابەشکرا ، هەروەها خەڵات بەسەر لێژنەی ئامادەکاری دابەشکرا .

Leave a comment