وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان سەردانی کۆلێژی زانستە سیاسیەکانی کرد

راگری کۆلێژی زانستە سیاسیەکان، هاوشان لەگەڵ یاریدەدری راگر و سەرۆکی بەشەکانی (سیستەمی سیاسی و سیاسەتی گشتی) و (پەیوەندییە نێودەوڵەتیەکان و دبلۆماسی) پێشوازیان کرد لە (د.جوتیار عادل) وتەبێژی فەرمی حکومەتی هەرێمی کوردستان.

لە سەردانەکەدا سەرۆکی فەرمانگەی میدیا و زانیاری حکومەتی هەرێمی کوردستان، هەریەکە لە هۆڵی سیمینار و کتێبخانەی کۆلێژی بەسەر کردەوە، کە ئەم ساڵ بە شێوەیەکی مۆدێرن لە کۆلێژی زانستە سیاسیەکان دروست کران.

لە سەردانەکەدا د.جوتیار عادل وەک دەرچویەکی ئەم کۆلێژە کە پێشوتر سەرۆکی بەشی زانستە سیاسیەکان بووە، پاڵپشتی خۆی دوپات کردەوە بۆ کۆلێژ لە کار و پرۆژەکانی داهاتوودا.

Leave a comment