مەراسیمی کردنەوەی کتێبخانەی کۆلێژی زانستە سیاسیەکانی زانکۆی سەلاحەدین

رۆژی چوارشەممە ڕێکەوتی ۲٠۲٠/۹/۹ لە باڵەخانەی کۆلێژی زانستە سیاسیەکان لە مەراسیمێکی ڕێکوپێک دا بە ڕەچاوکردنی ڕێنماییە تەندروستیەکان کتێبخانەی کۆلێژی زانستە سیاسیەکان کرایەوە. ئەم کتێبخانەیە لەسەر ئەرکی کەسایەتی ناسراوی شاری هەولێر بەڕێز (خالید خۆشناو / خاوەنی کۆمپانیاکانی گروپی هێمن) دروستکرا کە گشت سپۆنسەری مادی لەئەستۆگرتبوو، هەروەها بەرێز (پێشەوا هەورامی/ ئەندامی پەرلەمانی کوردستان) بەشداربوو لە سپۆنسەرکردنی ئەم کتێبخانەیە.

لە کاتژمێر یازدەی پێش نیوەڕۆ بەڕێز (د.ئەسوەد قادر  / ڕاگری کۆلێژ)  پێشوازی کرد لە بەڕێز (د.عبدالحكيم خسرو سةرۆكى دەستەی هەماهةنگى) و بەرێز (د.جوهر فتاح سعيد سەرۆکی زانکۆی سەلاحەدین) و بەرێز پێشەوا هەورامی ئەندامی پەرلەمانی کوردستان و بەرێز خالد خۆشناو و شاندی یاوەری و بەرێز (د.مصطفى عطار یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری زانستی و خوێندنی باڵا و د. کارزان بەرزنجی ب.گ. سەنتەری توێژینەوە و د.حسین سعدى ڕاگری کۆلێژی پەروەردەی جەستەیی و زانستە وەرزشیەکان و د.چتۆ سمایل ڕاگری کۆلێژی پەروەردەی مخمور و د.ادریس باڵەک ڕاگری کۆلێژی زانستە ئیسلامیەکان) و بەرێز لاوەند عثمان دزەیی  بەرپرسی ناوچەی ئاسۆ  و بەرێز نيچيرڤان کەلاری سکرتێری یەکێتی قوتابيانى كوردستان و و بەرێز كوان قصاب بەرپرسی ناوچەی ئاينده و بەرێز هەکار شيروانى بةرپرسى لقى زانکۆ و پةيمانگاكانى كرد.

شياوى باسه ئەم کتێبخانەیە به شێوازێکی مۆدێرن و پێشکەوتوو دروست کراوە. لەکۆتایی دا بەڕێز ڕاگری کۆلێژ سوپاسی سپۆنسەری کرد و هیوای بەردەوامی پشتگیری کردنی لە کەرتی خوێندنی بالای کرد لە لایەن کۆمپانیای ناوبراو و سوپاسی ئامادەبوانی کرد و کۆتایی بە مەراسیمەکە هات.

Leave a comment