سەرۆکی زانکۆ هۆڵەکانی تاقیکردنەوەی خوێندنی باڵای بەسەر کردەوە

لە سەردانێکیدا بۆ کۆلێژی زانستە سیاسیەکان، دکتۆر جەوهەر فەتاح (سەرۆکی زانکۆ) بە یاوەری یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری زانستی (د.مستەفا عەتار)، هۆڵەکانی تاقیکردنەوەی خوێندنی باڵا (ماستەر/دکتۆرا)ی بەسەرکردەوە. لەلایەن راگری کۆلێژەوە (د.ئەسوەد قادر) پێشوازیان لێکرا

دوای ئەوەی ژمارەیەک قوتابی لە هەردوبەشی ماستەر و دکتۆرا دەستیان بە خوێندن کرد، لە کۆتایی کۆرسی یەکەمدا و لەچوارچێوەی ساڵنامەی ئەکادیمی زانکۆی سەلاحەدین، تاقیکردنەوەکانی ئەم دوو قۆناغەی خوێندنی باڵا لە کۆلێژەکەمان بەرێوەچوو.

Leave a comment