رێزلێنان لە یەكەمین ئافرەتی خاوەن دكتۆرا لە زانستە سیاسییەكانی زانكۆی سەلاحەدین

دوای ئەوەی وەك یەكەمین ئافرەت لە كۆلێژی زانستە سیاسیەكانی زانكۆی سەلاحەدین بروانامەی دكتۆرای لە زانستە سیاسیەكان بە دەست هێنا، راگرایەتی كۆلێژ لە مەراسیمێكی شایستەدا هەڵسا بە رێزلێنان لە (د.نیشتیمان رشید علی) كە هاوكات مامۆستایە لە بەشی سیستەمە سیاسییەكان و سیاسەتی گشتی.

ئەمرۆ سێشەممە رێكەوتی 23/2/2021 راگرایەتی كۆلێژ هەستا بە رێكخستنی مەراسیمێك بۆ رێزلێنان لە (د.نیشتمان رشید علی) كە یەكەمین ئافرەتە لەسەر ئاستی كۆلێژی زانستە سیاسییەكانی زانكۆی سەلاحەدین بروانامەی دكتۆرای بەدەست هێنابێت. بەم بۆنەیەوە دكتۆر ئەسوەد قادر (راگری كۆلێژ) پاڵپشتی خۆی بۆ سەرجەم مامۆستایانی ئافرەت لە كۆلێژ دەربری و هیوای ئەوەی خواست كە لەداهاتوودا ژمارەی ئافرەتان لە خوێندنی باڵا زیاتر بێت. لای خۆیەوە دكتۆرە نیشتیمان خۆشحالی خۆی دەربری بۆ ئەو رێزلێنانەو ئەوەی دووپات كردەوە كە ئەم بروانامەیە دەكاتە هۆكارێك بۆ زیاتر خزمەت كردنی رەوتی زانست لە كۆلێژ.

Leave a comment