تاوتوێكردنی دكتۆرانامه‌ی قوتابی (نه‌سرین علی عه‌ره‌ب)

رۆژی دووشه‌ممه‌ رێكه‌وتی 5/4/2021 له‌ هۆڵی سیمیناری كۆڵێژی زانسته‌ سیاسییه‌كانی زانكۆی سه‌لاحه‌دین تاوتوێی دكتۆرانامه‌ی قوتابی خوێندنی باڵا (نه‌سرین علی عه‌ره‌ب) به‌ناونیشانی (مه‌ودای كاریگه‌ری دیارده‌ی فره‌ كۆمه‌ڵگایی له‌ پرۆسه‌ی بونیادنانی ده‌وڵه‌تدا: توێژینه‌وه‌یه‌كی به‌راوردكارییه‌) به‌رێوه‌چوو.

تاوتوێكردنی دكتۆرانامه‌كه‌ به‌ ئاماده‌بوونی راگری كۆلێژو مامۆستایانی كۆلێژ به‌ ره‌چاوكردنی رێنماییه‌ ته‌ندروستیه‌كان خۆپارێزی به‌رێوه‌چوو.

لیژنه‌ی تاوتوێكردن له‌م به‌رێزانه‌ی خواره‌وه‌ پێكهاتووه‌:

پ.د. عامر حسن فیاض          سه‌رۆكی لیژنه‌

پ.ی.د. مهدی جابر مهدی       ئه‌ندام

پ.ی.د.صباح صبحی حیدر     ئه‌ندام

پ.ی.د.رعد قاسم صالح          ئه‌ندام

پ.ی.د. امین فرج شریف        ئه‌ندام

پ.د.شێرزاد احمد النجار         ئه‌ندام

Leave a comment