بەرنامەی خوێندنەوەی کتێب

ڕۆژی یەک شەممە کاتژمێر ۱۲‌‌:۳۰ نیوەڕۆ ڕێکەوتی ۲٨/٤/۲۰۱۹ ڕێکخراوی بەرنامەی خوێندنەوەی کتێب بە هەماهەنگی سەرۆکی زانکۆ و بەسەرپەرشتی بەڕێز.م. ئەیوب طە قادر ،بەرپرسی ڕێکخراو و بەڕێز م.رحمن خدر مصطفی لەگەڵ ژمارەیەک ئەندامانی ڕێکخراو بەهاوکاری فەرمانبەر احمد جزیری. بەمەبەستی دابەشکردنی بڕی ۳۰۰ کتێب بەسەر هەریەکە لەقۆناغەکانی یەکەم،دووەم،سێیەم، سەردانی کۆلێژەکەمانیان کرد ، دواتر لەلایەن هەریەکە لەبەڕێز ی.ڕاگری کۆلێژ م. شاخەوان محمد و بەڕێز سەرۆکی بەش پ.ی.د. حسام الدین گلی و ژمارەیەک مامۆستای کۆلێژەکەمان پێشوازیان لێکرا. هەروەها لە لایەن بەڕێز ی. ڕاگر سوپاسی ڕۆڵ و گرنگی ڕێکخراوی ناوبراو کرا سەبارەت بە و ئەرکە پڕ بەهایەی پێی هەستاون لە بواری زانستدا.

Leave a comment