بەراوردکاری دەسەڵاتی جێبەجێکردن لە نێوان سیستەمی سیستەمی فەرەنسا و هەرێمی کوردستان

لە رێگەی پلاتفۆرمی گوگڵ مییتینگەوە، دکتۆر بارزان جەوهەر صادق سیمینارێکی پێشکەش کرد بە ناونیشانی (بەراوردکاری دەسەڵاتی جێبەجێکردن لە نێوان سیستەمی سیستەمی فەرەنسا و هەرێمی کوردستان) بۆ مامۆستایانی کۆڵیژی زانستە سیاسیەکان. لە سیمینارەکەدا دکتۆر بارزان تیشکی خستە سەر خاڵە هاوبەش و جیاوازەکانی نێوان هەردوو دەسەڵاتی جێبەجێکردن لە فەرەنسا و هەرێمی کوردستان، کە تێیدا دەسەڵات و تایبەتمەندیەکانی حکومەت و سەرۆکی فەرەنسا و سەرۆکی هەرێم بەراوردکران. هەروەک دکتۆر بارزان ئاماژەی پێکرد، ئامانجی ئەم بەراوردکردنە سودگەیاندنە بە چۆنیەتی بەرێوەچوونی سیستەمی سیاسی لە هەرێمی کوردستان. پاشان لەلاین مامۆستایانی بەشدار لە سیمینارەکە گفتوگۆیەکی زانستی ئەنجامدرا بە ئاراستەی دەوڵەمەندکردنی بابەتەکە.

لەچوارچێوەی رێنماییەکانی خۆپارێزی، یەکەی دڵنیایی جۆری کۆلێژ بریاریدا سیمینارەکانی مامۆستایانی کۆلێژ بەشێوەی ئۆنلاین بەرێوەدەچێت، بۆ ئەم مەبەستەش پلاتفۆرمی گوگل میتینگ بەکاردەهێنرێت.

Leave a comment